کوردستانی

26 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


26 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان لە دوو فەرمانی وەزاریدا دوو گوژمەی بە زیاتر لە ملیارێك دیناری بۆ جێبەجێكردنی 26 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك خەرج كرد.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "ئەو دوو گوژمەیە لەسەر رێژەكانی 15%ی داهاتی شارەوانی و رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی 26 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوێرەی رێنماییە داراییەكان تایبەت بە داهات خەرج كراوە". 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات "ئەمەش لەكاتێكدایە تەنیا لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 397 پرۆژ بە 31 ملیار دینار لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی سه‌ر به‌ وەزارەتمان جێبەجێ كراون و چەندین پرۆژەی دیكەش لە پلاندان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan