کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی بۆ د. عەبدوللـەتیف: پشتیوانبن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی بۆ د. عەبدوللـەتیف: پشتیوانبن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی
مەودا میدیا-

بافڵ تاڵەبانی داوا لە د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد دەكات ھاوکار و پشتیوانبن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.

ئەمڕۆ سێشەممە پینجی تشرینی یەکەمی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد، گفتوگۆکرا دەربارەی بەھێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە رێگەی دیالۆگی بوونیادنەرانە و برەودان بە کاری چاکەکاری.

هاوکات هاوسەرۆكی یەكێتی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی چاکەخوازانەی مامۆستایان و زانایانی ئایینی کرد لە کۆمەڵگەی کوردەواری لە بەھێزکردنی کەلتوری پێکەوەژیان و رێزگرتن لە بەھا پیرۆز و نەتەوەییەکان.

ئەوەشی روونکردەوە، یەکێتی بە چاوێکی رێزەوە دەڕوانێتە پێگەی رەوتی سەلەفییەکان لە ھەرێمی کوردستان، نرخاندنی ھەیە بۆ بیری میانڕەوییان کە لە رابردوودا رۆڵی گرنگیان بینیوە لە قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئایینزاکان و پاراستنی ئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵایەتی، ھەوڵەکانیشیانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەویی بە گرنگ وەسفکرد، داوایکرد ھەموو لایەک ھاوکار و پشتیوانبن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan