کوردستانی

حەوت حزبی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانیی کوردستان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت حزبی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانیی کوردستان راگەیاند
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا حەوت حزبی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانیی کوردستان راگەیاند و داوایان لە لایەنگرانی حزبەکانیان کرد لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان دەنگ بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان بدەن.

حەوت حزبی کوردستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانیی کوردستان راگەیاند. ئەو حەوت حزبە کە پێکهاتوون لە (پارتی نەتەوەیی کوردستان، پارتی سەوزی کوردستان، حزبی رزگاری کوردستان، حزبی پێشکەوتنخوازی کوردستان، بزوتنەوەی ئاشتیخوازاکانی کوردستان، بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی) داواشیان لە هاوپەیمانی کوردستان کرد لە پەرلەمانی داهاتوی عیراق لەچوارچێوەی قەوارەیەکی یەکگرتودا کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکرد "لەپێناوی دروستکردنی یەکڕیزی کورد لەبەغدا و پاراستنی مافەکانی هەرێم و بەتایبەتی هاوڵاتییانی ناوچە کێشەلەسەرەکان، دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستان بە هەنگاوێکی مێژویی و ستراتیژی گرنگ دەزانین و سەرخستنی ئەو لیستە زامنی پاراستنی مافەکانمان دەکات".

لای خۆیەوە سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جەخت لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كوردستان دەکەنەوە لە پێناو یەكڕیزی و دەستەبەركردنی ماف و شایستەكانی بۆ بەدی هێنانی ئامانج و ئاواتەكانی گەلی كوردستان و یەكخستن و رێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan