تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنار

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنار
مەودا میدیا-

هەنار میوەیەکی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە و دەتوانیت بە چەندین شێوە بیخۆیت، وەک شەربەت یان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، هاوکات ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود کە بۆ لەش گرنگە.

بەمەبستی بەخشینی زانیاری زیاتر ماڵپەڕی dailymedicalinfo باس لە سوودەکانی هەنار دەکات:

1- هەنار دڵ و خوێنەبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، چونکە دژەئۆکسانە رێگە لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ دەگرێت.

2- یارمەتی راگرتنی هاوسەنگی پەستانی خوێن دەدات لە لەشدا.

3- توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە، هەنار جەستە لە دروستبوونی جۆرەکانی خانەی شێرپەنجەیی دەپارێزێت.

4- هەنار کرداری هەرس چالاکدەکات، چونکە رێژەیەکی باش ریشاڵی تێدایە.

5- بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە دژی نەخۆشیەکان، بەتایبەت هەوکردنی ئێسک و جومگەکان.

6- پێست لە چرچبوونی پێش وەخت دەپارێزێت، چونکە دژەئۆکسانە و دەیگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات.

7- بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، هەنار رێژەی هۆرمۆنی کۆرتیزول کەمدەکاتەوە، کەدەبێتەهۆی دڵەڕاوکێ و ئارامکردنەوەی دەروون.

8- چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی زەهایمەر، چونکە رێژەی پرۆتینی "ئەمیلوید" کەمدەکاتەوە لە مێشکدا، کە هۆکارە بۆ زەهایمەر.

9- کاریگەری لەسەر لەناوبردنی میکرۆب و بەکتریای ناودەم هەیە.

10- هەنار دەبێتەهۆی زیادبوونی ئارەزووی سێکسی، هەربۆیە بۆ هاوسەران بەسوودە.

11- هەنار رێژەی کالۆری زۆرکەمە و ریشاڵی زۆرە، ئەمەس کاریگەری لەسەر توانەوەی چەوری و کەمبوونی کێش هەیە.

12-کاریگەری ئیجابی بۆ خانمانی دووگیان هەیە، چونکە لەدایکبوونی پێش وەخت دوادەخات.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد