کوردستانی

بەهۆی گڕگرتنی غازەوە پێنج ئەندامی خێزانێک لە چەمچەماڵ سوتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی گڕگرتنی غازەوە پێنج ئەندامی خێزانێک لە چەمچەماڵ سوتان
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی غازەوە لە گەڕەکی ئاشتی لە قەزای چەمچەماڵ لە ماڵێكدا پێنج کەس سوتاون و سێیان لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە شەریف رەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی یچەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند، بە پێی وتەی ئەو خێزانە ئاگرەکە لە ئەنجامی غازەوە بووە و بەوهۆیەشەوە پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزانن سوتاون و لەئێستاشدا سیان لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون، رووداوەکە لە گەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ روویداوە.  

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی کە سوتاون پێکهاتوون لە ژنێک لەدایکبووی ساڵی 1974، ژنێکی دیکەی لەدایکبووی 2001، کوڕێک لەدایکبووی ساڵی 1999 و لەگەڵ دوو منداڵدای پێنج ساڵاندا، وتیشی"دۆخی تەندرووستی سێ لە سوتاوەکان ناجێگیرە".

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan