کوردستانی

ئاگادارییەک لە پەروەردەوە بۆ ئەم قوتابخانانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە پەروەردەوە بۆ ئەم قوتابخانانە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ تیمەکانى کۆمسیۆن و هێزە ئەمنییەکان سەردانیی ئەو قوتابخانانە دەکەن کە پرۆسەی هەڵبژاردنی تێدا بەڕێوەدەچێت، هەر بۆیە داوا لەبەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەکەن هاوکاریان بن  و کار ئاسانییان بۆ بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ چوارشەممە  هێزەکانی ناوخۆ و کارمەندانی کۆمسیۆن دەچنە ئەو قوتابخانانەی کە بەمەبەستی مانەوە و ئامادەکردنی بنکەکانی دەنگدان و هێنانی کەل و پەل و پێداویستی کۆمسیۆن دیاریکراون.

ئەوەشی خستووتەڕوو "بۆ ئەو مەبەستە داواتان لێدەکەین هاوکاری تەواویان بن و ژورو شوێنی شایستەیان بۆ دابین بکەن بۆ خۆیان و بۆ کەل و پەلەکانیان ،لەبەر ئەوەی پرۆسەکە هەستیارە و پێویستە هەموومان پاڵپشت و هاوکاریان بین تکایە ئەرکی نیشتیمانی خۆتان جێبەجێبکەن".

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە. 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan