کوردستانی
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی چاكسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، هه‌ریه‌ك له لیوا به‌ختیار محەمەد و عه‌مید هه‌ژار عومه‌ر، راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازیانكرد له كۆلۆنێل تاد بۆرۆس، جێگری راوێژکاری باڵای سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، تاوتوێی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌كرا و هه‌ردوولا به‌بایه‌خه‌وه له پێشكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یان روانی و راوێژكارانی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە خوازیاربوون ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییەی لەنێوان هەردوولا هەیە فراونتر بكرێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت.
هەر بە پێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسكردن بوو له مه‌ترسییه‌كانی ئێستای داعش، بۆ ئه‌مه‌ش راوێژكارانی هاوپه‌یمانان جەختیان لەوەكردەوە كە بەردەوام دەبن له هاوكاریی و یارمه‌تییدانی پێشمه‌رگه، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی تیرۆرستان.
هاوکات هەر لەكۆبوونەوەكەدا، پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێكردن و كاركردن له سه‌ر پڕۆژه ئاماده‌كراوه‌كانی وه‌زاره‌ت باسی لێوه‌كرا، به‌جۆرێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ریفۆرمی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، هەروەها گفتوگۆی چڕوپڕیش لە بارەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان (عیراق ـ ئەمه‌ریکا) کرا.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



