کوردستانی
کرێی خوێندنی پارالێڵی زانکۆیەکی حکومی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
زانکۆی سلێمانی نرخی خوێندنی بۆ سیستمی پارالێل بۆ بەیانیان و ئێواران لە سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆکە بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بڵاوکردەوە دوای داشکاندنی.
زانکۆی سلێمانی نرخی خوێندنی بۆ سیستمی پارالێل بۆ بەیانیان و ئێواران لە سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆکە بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 بڵاوکردەوە دوای داشکاندنی.
ئەمڕۆ سێشەممە زانکۆی سلێمانیلە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "کرێی خوێندنی پزیشکی گشتی و دەرمانسازی و ددان پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینارە و بۆ هەر یەك لە کۆلێژی پەرستاری و پزیشکی ڤێتەرنەری دوو ملیۆن و 200 هەزارە بۆ هەر ساڵێک".
باسی لەوەشكردووە "کرێی خوێندنی ئەندازیاری تەلارسازی دوو ملیۆن و 750 هەزار دینار و ئەندازیاری شارستانی دوو ملیۆن و 200 هەزار دینار و ئەندازیاری کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو یەک ملیۆن و 750 هەزار دینارە".
ئەوەشی خستووتەڕوو، کرێی خوێندنی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتیش تەنیا ئینگلیزی یەک ملیۆن و 100 هەزارە و بۆ سەرجەم بەشەکانی دیکەش 825 هەزار دینارە و بۆ پەروەردەی وەرزش و وەرزشی بنەڕەتی و پەروەردەی فیزیک و ماتماتێک هەمان نرخە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کرێی خوێندنی کۆلیژی زانست بەشی بایۆلۆجی و کیمیا و فیزیک و کۆمپیوتەر یەک ملیۆن و 375 هەزار دینارە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



