عیراقی
12 وڵات پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
12 وڵاتی دیکە پشتیوانى لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى عیراق دەکەن و بەساتێکى مێژویى وەسفى دەکەن، داواش لە دەنگدەرانى عیراق دەکەن بەشدارى پڕۆسەى هەڵبژاردن بکەن.
لە بەیاننامەیەکى هاوبەشدا وەزیرانى دەرەوەى (ئەمەریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، دانیمارک، فینلەندا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا، نیوزلەندا، نەرویج و سوید) پێشوازى لە ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق دەکەن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە (10) ى تشرینى یەکەمدا، دەشڵێن "ئەو هەڵبژاردنە هەلێکە بۆ دەنگدەرانى عیراق کە بڕیار لەسەر ئایندەیان بدەن بە ئاراستەى دیموکراسى".
ئەوەشیان خستووتەڕوو، لە گرنگى ئەو ساتە مێژوییە تێدەگەین لە مێژوى عیراقدا، بۆیە بۆ وەڵامدانەوەى داواکارییەکانى گەلى عیراق پشتیوانییەکى گەورەى عیراق کرا بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.
هەر لە بەیاننامەکەدا باسیان لەوەشکردووە "هاوڵاتییانى عیراق هەلێکیان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەى مافى سەرەتایى خۆیان بەکاربهێنن کە بریتیە لەمافى دەنگدان، وە ئێمەش پشتیوانى هەوڵەکانى حکومەتى عیراق دەکەین بۆ رەخساندنى کەشێکى ئارام و ئازاد و دادپەروەرانە بۆ هەموو عیراقییەکان بە تایبەتى ئەو ژن و لاوانەى کە لە ئەنجامى هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانى چاکسازى رووبەڕووى توندوتیژى بوونەوە، هەروەک پشتیوانى هەوڵەکانى حکومەتى عیراق دەکەین بۆ بەشداریکردنى ئاوارەکان لەهەڵبژاردندا، داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین رێز لەسەروەرى یاسا و پاک و بێگەردى هەڵبژاردن بگرن".
ر. ر