عیراقی

سێیەم سەبەتەی خۆراک لەم کاتەدا دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێیەم سەبەتەی خۆراک لەم کاتەدا دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکارییەکانن بۆ دابەشکردنی سێیەم سەبەتی خۆراک لە مانگی 10 دا و ئەم شێوازە لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "لە ماوەی رابردوودا وەزارەتەکەمان بەسەرکەوتوی سەبەتەی خۆراکی یەکەم و دووەمی دابەشکردووە، لەئێستاشدا كاردەكات بۆ ئامادەكردنی سەبەتەی سێیەم و لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوودا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت، وتیشی، ئامادەكردنی ئەم سەبەتە خۆراكیانەش، تا كۆتایی ئەم ساڵ بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بابەتی بەردەوامبوونی دابەشكردنی سەبەتەكانی خۆراك یان نەمانی، پشت بە تەرخانكردنی دارایی تایبەت بۆ سەبەتەكانی خۆراك لە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2022 دەبەستێت".

سەبەتەی خۆراك، كە لە چوارچێوەی پسووڵەی خۆراكیدا مانگانە دابەش دەكرێت، پێكهاتووە لە مادەكانی، ئارد، برنج، زەیت، شەكر، لەتكەنۆك، دۆشاوی تەماتە، نیسكی هاڕاو و فاسۆلیا.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان