کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ــ تەکیە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ــ تەکیە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ـ تەکیە لە دەروازەی چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا کە گەنجێکی تەمەن 31 ساڵە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا و کەسێکی دیکەش، کە پیاوێکی تەمەن 39 ساڵە لە رووداوەکە برینداربووە".
ئەوەشی خستووتەڕوو "هەر ئەمڕۆ لەرووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا ئافرەتێکی تەمەن 72 ساڵ بەڕەگەز عەرەب ئۆتۆمبێل لێداوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شارکرا لەسلێمانی".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



