عیراقی
لە دوو هەفتەی داهاتوودا بارانبارین دەستپێدەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی عیراق رایگەیاند، پێشبینیی ناکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا هیچ شەپۆلێکی بارانبارین عیراق بگرێتەوە، پلەکانی گەرماش لە 10 رۆژی داهاتوودا بە جێگیری دەمێننەوە.
شارەزایەکی کەشناسی عیراق رایگەیاند، پێشبینیی ناکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا هیچ شەپۆلێکی بارانبارین عیراق بگرێتەوە، پلەکانی گەرماش لە 10 رۆژی داهاتوودا بە جێگیری دەمێننەوە.
نائیل عەلی، شارەزای کەشناسی عیراقی رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتودا هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەپلەکانی گەرما روونادات، بەجۆرێک لەناوچەکانی ناوەڕاست، رۆژئاوا و باکوری عیراق پلەکانی مام ناوەند و لەناوچەکانی باشوری وڵاتیشدا پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا شارەزایەکی کەشناسی کوردستان بە ناوی ئاراس جەبار رایگەیاند "بەپێی دوایین نوێبونەوەکانی مۆدێلی GFS ئەمەریکی، یەکەم شەپۆلی بارانبارین لە پایزی ئەمساڵدا لە مەودای رۆژانی 14 بۆ 18ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و شەپۆلەکە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە".
ر. ر
ر. ر