کوردستانی

تۆمەتبارێک لە هەولێر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک لە هەولێر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە پشتر لە لایەن پۆلیسەوە داواکراو بووە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە. 
  
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "بەشی پۆلیسی ناوشار رۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێکیان بەناوی (س. ی. هـ.) دەستگیر کرد کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبوو بەپێی مادە (٤٣٢) لەیاسای سزادان".  
  
باسی لەوەشکردووە، لەکاتى دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەدا دەست گیرا بەسەر چەکێکی جۆری کلاشینکۆف و یەک یەدەگ، پەڕاوی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کرا.  
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan