کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی داکۆکیکار دەبێت بۆ پاراستنی کەلتوور و رەسەنایەتی ئاینی ئێزدییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جەژنی جەما لە ئێزدییەكان پیرۆزدەكات، داكۆكیكردنی یەكێتی لە پاراستنی کەلتوور و رەسەنایەتیی ئێزدییەکان دووپاتدەكاتەوە.
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جەژنی جەما لە ئێزدییەكان پیرۆزدەكات، داكۆكیكردنی یەكێتی لە پاراستنی کەلتوور و رەسەنایەتیی ئێزدییەکان دووپاتدەكاتەوە.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی ئێزدییەکان کردوو رایگەیاند "خوشک و برا ئێزدییەکان لە ھەرێمی کوردستان، عیراق و جیھان، بەبۆنەی ھاتنەوەی (جەژنی جەما) گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم، ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادیتان و لە کەشێکی ئارام و پڕ ئاسایشدا رۆژانی جەژن بەڕێبکەن".
هیواشێ خواست "ئەم بۆنەیە ھەنگاوێک بێت بۆ سارێژبوونی برینی کارەساتی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان".
لای خۆشییەوە پاڵپشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی بۆ داواکاری و خواستی خوشک و برایانی ئێزدی دووپاتكردووەتەوە "بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ژیان لە شەنگال و سۆراغکردنی بێسەروشوێنان و بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش کە دەرحەق بە ئێزدییەکان ئەنجامیاندا".
جەختیشی کردەوە "یەکێتی داکۆکیکار دەبێت بۆ پاراستنی کەلتوور و رەسەنایەتی ئایینی ئێزدییەکان، کە نموونەیەکە لە جوانیی وێنا گەورەکەی ھەرێمی کوردستان، بۆ یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ھەموو ئایین، نەتەوە و پێکھاتە جیاوازەکان".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



