کوردستانی

نوێنەرانی هەدەپە لە هەولێر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێنەرانی هەدەپە لە هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە رایانگەیاند، نوێنەرانی هەدەپە و دوو ئەندامی نوێنەرایەتییەکەیان لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیرکراون، بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێریش دەڵێت "هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە نییە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێگەی هەواڵی رۆژ نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویکردەوە، هەریەکە لە ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب، نوێنەرانی هەدەپە لە هەولێر و روکەن مەرجان و گوڵجان ئاڵپ، ئەندامانی نوێنەرایەتییەکە لە شاری هەولێر دەستگیرکراون.

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە ساڵی 2012 لە باکووری کوردستان دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنیشییەوە بەفەرمیی نوێنەرایەتیی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، ئێستاش هەریەک لە ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب-یش نوێنەری هەدەپەن لە هەرێمی کوردستان.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan