کوردستانی

مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری دا لە مانگی 11ەدا مزگەوتی گەورەی سلێمانی (کاک ئەحمەدی شێخ) نۆژەن بکاتەوە. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی تشرینی یەکەمی 2021 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای سەردانی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی لە رێکەوتی 3-5-2021 و ئاراستەکردنی  نووسراوی ژمارە 158 لە 21-6-2021  بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، بریاردرا بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی (کاک ئەحمەدی شێخ)".
 
ئاماژە بەوەشکرد "ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (1204) لە 04-10-2021  ئاگاداری وەزارەتی دارایی کردووەتەوە بۆ خەرجکردنی تێچووی نوژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، دەست دەکات بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە، سەبارەت بە تێچووی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکەش. نەبەز ئیسماعیل وتی "تێچووی نۆژەنکردنەوەکە 349 ملیۆن و 680 هەزار دینارە".

مزگەوتی گەورەی سلێمانی ساڵی 1784 لەلایەن ئیبراهیم پاشاى بابانەوە دروستکراوە و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانییە، یەکەم مامۆستاى ئەم مزگەوتە شێخ مارفى نۆدێ بووە، دواتر کاک ئەحمەدی شێخ سەید غەوس و شێخ محێدینی سەید غەوس گوتاربێژی بوو، یەکەم مزگەوت بووە لە سنوورەکە کە نوێژى هەینی تێدا کراوە و گۆڕى پاشاکانی بابانیش لەوێیە، یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا لە ساڵى 1886  لەسەر بڕیارى سوڵتانی عوسمانی سوڵتان عەبدولحەمید دروستکراوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan