کوردستانی

سبەی لەم ناوچەیە كرا بە پشوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی لەم ناوچەیە كرا بە پشوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بەهۆی ناجێگیری كەش و هەوا سبەی كرد بە پشوو.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە دەڵێت "بەهۆی ناجێگیری كەش و هەوا و لەبەر سەلامەتی جگەر گۆشەكانمان بڕیارماندا سبەی بكرێتە پشوو"

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "ئەو پشووەی سبەی یەك شەممە 9ی شوبات تەنها منداڵانی باخچە و قوتابیانی پۆلی یەك و دوو و سێی بنەڕەتی دەگرێتەوە و لە پۆلی چوار بۆ سەرەوە دەوام ئاساییە".
Qaiwan
Qaiwan