کوردستانی

هەڵەبجە؛ دوو پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵەبجە؛ دوو پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری ھەڵەبجە رایگەیاند، سەرمایەداران و کۆمپانیاکان دەتوان تەندەر پێشکەشبکەن بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکانی پردی توەقوت و رێگەی سازان چونکە چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی تشرینی یەکەم ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پڕۆژەکانی پردی توەقوت و رێگەی سازان چونکە چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەجێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە، پەرە بە كاری بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەدرێت و هەلی كاری زیاتر لە ‌هەڵەبجە دەرەخسێت".

پارێزگاری هەڵەبجە داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لە جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژانەدا، ئەولەویەت بدات بەو سەرمایەدارانەی كە لە رابردوودا خزمەتی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan