کوردستانی

مەسرور بارزانی بۆ گەرمیانییەکان: هاتوم بۆ خزمەت نەک بانگەشەی هەڵبژاردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی بۆ گەرمیانییەکان: هاتوم بۆ خزمەت نەک بانگەشەی هەڵبژاردن
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی سایلۆی کەلاردا رایگەیاند، کردنەوەی سایلۆکان لەچوارچێوەی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک دایە و ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لەژێرخانی ئابوری کوردستان، ئەمڕۆ من لێرەم بۆ خزمەتی ئێوە نەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کردنەوەی سایلۆی کەلار وتارێکی پێشکەشکرد رایگەیاند، ئەمڕۆ من هاتوم بۆ ئێرە بۆ خزمەتکردن نەک بانگەشەی هەڵبژاردن، وتیشی، 126 ملیار دیناریان بۆ 19 پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لەگەرمیان تەرخانکرادوە، هەروەها لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان داواکاری خەڵکی ناوچەکەیان وەرگرتوە و بەگوێرەی توانا هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدەن.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، پرسێکی دیکە کە حکومەتی هەرێم کاری لەسەر دەکات ئەوەیە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت سەرجەمیان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدابن و داهاتەکانیان بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بۆ ئەوەی بەهۆی ئەو داهاتەوە خزمەتی خەڵکی کوردستانی پێبکرێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب