کوردستانی
پارتی و سۆسیالیست لە دژی هاوپەیمانی کوردستان رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ئامار و هه‌ڵبژاردنی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لەبارەی لابردنی کاندیدی حزبەکەی لە بازنەی 3 روونکردنەوە دەدات دەڵێت "بڕیارەکە فەرمی نییە".
سۆران حه‌سه‌ن، جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ئامار و هه‌ڵبژاردنی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێک نییە بۆ لابردنی ئامانج محەمەد ئەمین، کاندیدی حزبی سۆسیالیست لە بازنەی 3 کە پێکهاتووە لە هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق و پێنجوێن".
جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ئامار و هه‌ڵبژاردنی حزبی سۆسیالیستی ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ سەرکردایەتیی سۆسیالیست لە هەولێر کۆبووەتەوە پێدەچێت بڕیارێکی وا درابێت".
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی مەودا میدیا، لابردنی ئامانج محەمەد ئەمین بە رێککەوتنی نێوان سۆسیالیست و پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بە مەبەستی زیادکردنی دەنگەکانی کاندیدی پارتی لەو بازنەیە کە ئەشواق جافە.
س،ر

بیروڕا