کوردستانی
هەواڵێکی خۆش دەدرێت بەم خوێندکارانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەم بکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى 2021/10/7 بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە دوو فەرمانى جیادا بڕیاردرا بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەم بکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى 2021/10/7 بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە دوو فەرمانى جیادا بڕیاردرا بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان.
لە نووسراوەکەدا هاتووە "بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى کوردستان بەڕێژەى (45%) لە گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران)، هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى رێزبەندى نیشتیمانى، بەڕێژەى (10 بۆ 20 %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمکردەوە".
لە لێدوانێکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند "هەرێمى کوردستان بە بارودۆخێکى تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە هەموان ڕەچاوى بارو گوزەرانى دارایى خەڵکى خۆمان بکەین و لە هەمان کاتیشدا بتوانین هەلى خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکارى هەرێمەکەمان دەستەبەر بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئامانجى وەزارەتەکەمان لە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى کوردستان و ڕەخساندنى هەلى زیاترى خوێندن و پەرەپێدانى تواناکانى گەنجانی هەرێمەکەمانە، لەهەمان کاتدا ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی سەرمایەی نیشتیمانی و بەکارهێنانی لە گەشەپێدانی زانکۆکان".
کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان بەم شێوەیە دەبێت:
زانکۆ حکومییەکان:
داشکانى ڕێژەى (45%) لە کرێى خوێندنى (پارالێل) و (ئێواران)ى گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانى ترى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (2021 - 2022).
زانکۆ تایبەتەکان:
بەپێى ئەنجامەکانى رێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان دەبێت بەم شێوەى خوارەوە:
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (10%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.


س.ر
بیروڕا



