عیراقی
موقتەدا سەدر: دەبێت هیچ کەسێک ناچار بە خۆپێشاندان نەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رابەری رەوتی سەدر پەیامی شۆڕشی چاکسازی بڵاودەکاتەوە و 18 خاڵی لەبارەی خۆپێشاندانەکانەوەو نووسیوە داوا لە کڵاوشینەکان کرد لە گۆڕەپانەکان بکێشنەوە و پاراستنی خۆپێشاندەران رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەن و داوایشی لە خۆپێشاندەران کرد دەست لە کاروباری سیاسی وەرنەدەن.
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە لەپەڕەی تایبەتی خۆی توویتەری 18 خاڵی وەک پەیمانی شۆڕشی چاکسازی راگەیاند کە بریتین لە:
یەکەم: بەردەوامبوونی خۆپێشاندانی ئاشتیانە،کە ئەمەش بەو واتایە دێت کە:
ا- هیچ کەسێک ناچار بە خۆپێشاندان نەکرێت.
ب- رێگە نەگیردرێت و زیان بە ژیانی گشتی نەگەیێنرێت.
پ- رێگری لەدەوامی سەرجەم قوتابخانەکان نەکرێت، نابێت کەس ناچار بە دەوامیش بکرێت.
ت- پەلاماری موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت، وێنە و بارەگاکان نەدرێت.
ج- گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندەران خاڵی بکرێنەوە لە شووشە بتڵی ئاگرین و دار و رادەستکردنەوەیان بەهێزە ئەمنییەکان.
دووەم: دەبێت بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانەکان ناوخۆیی بێت، بەشێوەیەک نابێت دەرەوە بەڕێوەی ببات.
سێیەم: خۆپێشاندانەکان بە لایەنی ناوخۆیی یاخود دەرەکی و حزبی بە سیاسی نەکرێن.
چوارەم: راگەیاندنی بێبەریبوون لە کەسانی ئاژاوەگێڕ و دزەپێکراوان.
پێنجەم: داواکاریی خۆپێشاندەران لە هەموو عیراقدا یەکبخێت و داواکارییەکان بنووسرێنەوە.
شەشەم: لیژنەیەک لە خۆپێشاندەران پێکبهێنرێت بۆ داواکردنی ئازادکردنی خۆپێشاندەران و لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خۆپێشاندەران بکرێت.
حەوتەم: کاربکرێت بۆ دانانی گوتەبێژی خۆپێشاندەران.
هەشتەم: پەلاماری هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتووچۆ نەدرێت.
نۆیەم: رەچاوکردنی بنەما شەرعی و کۆمەڵایەتییەکانی وڵات، تێکەڵنەبوونی هەردوو رەگەزەکە (نێر و مێ) ، شوێنەکانی خۆپێشاندان لە مەی، ماددەی هۆشبەر و هاوشێوەکانیان پاکبکرێنەوە.
دەیەم: کڵاوشینەکان بکشێنەوە، خۆپێشاندەرانی ئاشتییانە بپارێزرێن و خێمەکان رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکرێن.
یازدەم: دیاریکردنی شوێنی خۆپێشاندان و گردبوونەوەکان.
دوازدە: پابەندبوون بە رێنماییەکانی مەرجەعییەت و سەرکردایەتیی نیشتمانی.
سێزدە: دەرکردنی هەموو ئەوانەی فیتنەی ناوخۆیی و تائیفی دروستدەکەن.
چواردە: رۆژی هەینی رۆژی خۆپێشاندانی گەورەیە. جگە لە عیراق نابێت هیچ دوورشمێکی دیکەی دابەشکاری هەبێت.
پازدە: لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی وەسبە، مەزارگەی حەکیم، گۆڕەپانی سەدرەین، کۆمەڵکوژیی ناسرییە و رووداوەکانی هاوشێوە لە هەموو پارێزگاکان بکرێت.
شازدە: خۆپێشاندەران دەست لە کاروباری سیاسیی لاوەکیی وەک دامەزراندن و سەپاندنی هەندێک سیاسەتدا نەکەن.
حەڤدە: شۆڕشگێڕان بە پێکهێانی حکومەتی کاتی تێکەڵ نەکرێن.
هەژدە: گرنگی بە گردبوونەوەی قوتابیانی زانکۆ بدرێت کە سەرکەوتنی چاکسازیی تێدایە. نابێت هێرشی بکرێتە سەریان وهەراسان بکرێن. بەردەوامی بەوە بدرێت بوون هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت.