عیراقی
نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگدانی تایبەت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێژەی دەنگدان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رێژەی بەشداری لەدەنگدانی تایبەت تا ئەم ساتەی سەرجەم شارەکانی بڵاوکردەوە و بە پێی ئەو خشتەیەش بێت، رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی تا ئێستا 37% بووە، لە پارێزگای هەولێریش 34% بووە و دهۆکیش 32%بووە و هەرچی پارێزگای کەرکوکیکشەوە 33%یە.
کۆمسیۆن رێژەی دەنگدانی تا کاتژمێر دوو بلاوکردەوە
پەیامی کازمی لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانیدا کە نابێت بە هیچ شێوەیەک فشاربخرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی تایبەتدا.
رێژەی دەنگدان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوک
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رێژەی بەشداری لەدەنگدانی تایبەت تا ئەم ساتەی سەرجەم شارەکانی بڵاوکردەوە و بە پێی ئەو خشتەیەش بێت، رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی تا ئێستا 37% بووە، لە پارێزگای هەولێریش 34% بووە و دهۆکیش 32%بووە و هەرچی پارێزگای کەرکوکیکشەوە 33%یە.
کۆمسیۆن رێژەی دەنگدانی تا کاتژمێر دوو بلاوکردەوە
پەیامی کازمی لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانیدا کە نابێت بە هیچ شێوەیەک فشاربخرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی تایبەتدا.
لە هەواڵێکی ئاژانسى فەرمی عیراقدا هاتووە، ئەمڕۆ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق فەرمانیکردووە رێگەنەدرێت بەهیچ جۆرە فشارێک لەسەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی دانگدانی تایبەت.
رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی
پەیامنێری مەودا میدیا لە سلێمانی رایگەیاند، رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە سنوری پارێزگاکە تا ئەم ساتە 38% بووە، هەر بە پێی زانیارییەکان زۆرترین رێژەی بەشداریی دەنگدەرانی تایبەتیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە رانییە بووە کە زیاتر لە 50% بووە.
هەر بە پێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تابەتەوە بەدەستی هێناوە، رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە هەریەکە لە شاری هەولێر و دهۆک تا ئەم ساتە 41% بووە، لە کەرکوکیش تاوەک و ئێستا رێژەی بەشداری 38% بووە.
لەکاتی چوونیدا بۆ دەنگدان، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەرانەوەی دوو پێشمەرگە لە هەولێرەوە بۆ گەرمیان بەمەبەستی دەنگدان لەسەر رێگەی خورماتوو- کەرکوک نزیک مەڵبەندی 16ی حەمرین لە رووداوێکی ھاتوچۆدا، یەکێکیان گیانیلەدەستدا و ئەوی دیکەش برینداربوو.
ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 عامر ئەحمەد، کارمەندی هاتوچۆ لە بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی دووز خورماتوو - کەرکوک تۆمبیلێک وەرگەڕا دوو سەرنشینی تێدا بووە کە هەردووکیان پێشمەرگە بوون، لە ئاکامدا یەکێکیان بە سەختی بریندار دەبیت و شۆفێرەکەش بەو هۆیەوە گیانلەدەستدادات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو پێشمەرگە له ههولێرهوه چووە بۆ گهرمیان بۆ ئەوەی دەنگبدات دوای گەڕانەوەی لە دهنگدان به رووداوی هاتوچۆ گیانی لهدهستدا.
قەدەغەکراوەکانی رۆژی هەڵبژاردن ئەمانەن:
-چەک هەڵگرتن، چەقۆ و کەرەستەی بریندارکار، لەگەڵ ئەو کەرەستانەی کە خێرا گڕدەگرن.
-هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی عیراق.
-بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل و توکتوک.
-هەڵگرتنی مۆبایل لەنێو بنکەکانی دەنگدان.
-وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لەنێو بنکەکانی دەنگدان.
-گەشتکردن لەعیراقەوە بۆ وڵاتانی دیکە و بەپێچەوانەشەوە.
-گەشتە نێوخۆییەکانی فڕۆکەخانەکانی عیراق.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە نیگەرانە
سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند کێشەی جدی لە ئامێرەکانی دەنگداندا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد لە هەندێ وێستگە هەر لە بەیانییەوە ئامێرەکان کارییان نەکردووە.
وتیشی بەشێک لە ئامێرە لەکارکەوتووەکان نێردراونەتەوە بۆ کۆمسیۆن و ئامێری نوێ هێنراوە.
جەختیشیکردەوە، هێزی پێشمەرگە ئامادەیە بۆ دەنگدان و سەرجەمیان بە گەرموگوڕییەوە روویان لە بنکەکان کردووە بەڵام سستی پرۆسەکە کێشەی دروستکردووە.
بلاسخارت گەیشتە دهۆک
جینین بلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق بۆ جاودێریکردنی شێوازی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت گەیشتە پارێزگای دهۆک.
بلاسخارت دەیەوێت لە دهۆک لە نزیکەوە ئاگاداری شێوازی بەڕێوەچوونی دەنگدانی ئاوارەکان بکات.
ئامێرەکە لەکارکەوت
پەیامنێری مەودا میدیا رایگەیاند، لە بنکەی شەهید غەفور ژاژڵەیی لە شاری سلێمانی ئامێری دەنگانی وێستگەی یەک زیاتر لە کاتژمێرێکە وەستاوە و تا ئێستا نەکەوتووەتەوە کارکردن.
ئەمڕۆ هەینی پەیامنێری مەودا میدیا لە سلێمانی رایگەیاند "لە بنکەی شەهید غەفور ژاژڵەیی لە شاری سلێمانی ئامێری دەنگانی وێستگەی یەک زیاتر لە کاتژمێرێکە وەستاوە و تا ئێستا نەکەوتووەتەوە کارکردن".
کۆمسیۆن: کێشەکە چارەسەرکرا
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی دەنگداندا لە چەند بنکەیەکدا ئامێرە زیرەکەکان کێشەیان بۆ دروستبوو، پەنجەمۆری دەنگدەرانیان نە دەخوێندەوە، بەرپرسی هونەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە هەولێر رایگەیاند، کێشەکان چارەسەرکراون و ئێستا هیچ کێشەیەک نەماوە لە ئامێرەکاندا.
ئەمڕۆ هەینی بۆتان شێرکۆ جاف، بەرپرسی هونەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە هەولێر سەبارت بەو کێشانەی بۆ بەشێک لە ئامێرەکان دروستبوون لە کاتی دەنگداندا بە رووداوی راگەیاند " لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەماوە و ئامێرەکان زۆر بە باشی کاردەکەن".
کۆمسیۆن بڕیارێکی خۆی هەڵوەشاندەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیارێکی خۆی لەبارەی بەکارهێنانی ناسنامەکان بۆ بەشداریکردن لە دەنگدان هەڵوەشاندەوە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەتوانن بە کارتی دەنگدان و ناسنامەی سەربازیی دەنگ بدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر کۆمسیۆن بڕیاریدابوو، لە کاتی دەنگدان جگە لە کارتی دەنگدان هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان، ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامە و کارتی نیشتمانیان پێبێت.
دەنگدانی ئاوارەکان کێشەی تێکەوت
ئاوارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق کە لە کەمپەکاندان و بەشێکی زۆریان لە هەرێمی کوردستانن لەکاتی دەنگداندا کێشەیان بۆ دروستبووە.
زۆرێک لە ئاوارەکان کاتێک سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن دەبینن ناویان لە ناو لیستی دەنگدەراندا نییە.
بەگوێرەی رێنماییەکانی کۆمسیۆن هەر ئاوارەیەک کە لە بنکە دیاریکراوەکەدا ناوی نەبێت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو پارێزگایەی کە پێش ئاوارەبوون تێیدا نیشتەجێبووە کە ئەمەش کارێکی ئەستەمە.
یەکێکی تر لە کێشەکانی ئاوارەکان بریتییە لە نەبوونی خوێندەواری بەتایبەتی لەناو کەسە بەتەمەنەکاندا، کە ئەوەش کێسەی بۆ دروستکردوون و گلەییان هەیە لەوەی کە دەبێت کارمەندێکی کۆمسیۆن هاوکارییان بکات نەک کەسێک کە خۆیان هەڵیدەبژێرن.
زێرەڤانیی هۆشداری دەدات
وتەبێژی فەرماندەیی زێرەڤانیی رایگەیاند پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت و نارازین لێی.
وتەبێژی فەرماندەیی زێرەڤانیی رایگەیاند پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت و نارازین لێی.
ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی ستانداردە جیهانییەکان هەر کەسێک دەبێت لەماوەی 70 چرکەدا دەنگ بدات بەڵام لەم پرۆسەیەدا لانیکەم سێ خولەکی پێدەچێت و لە هەندێک شوێن زۆر لەوە زیاتریشی دەوێت.
روونیشکردەوە ئەگەر پرۆسەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا دەنگدانی تایبەت بە 20 تا 30 تاکژمێریش تەواو نابێت.
ناوبراو باسی لەوەکرد ئەگەر بەم شێوەیە بێت و کێشکە چارەسەر نەکرێت ئەوا رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە رێژەی %40 تێناپەڕێت.
کەی ئەنجامەکان رادەگەیەنرێن
وتەبێژی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت راناگەیەندرێت، بەڵکو لەگەڵ ئەنجامی دەنگدانی گشتییدا ئەنجامی دەنگدانی تایبەتیش رادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا جومانە غەلای، وتەبێژی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، دەنگدانی تایبەت بایەخ و گرنگییەکەی تایبەتی هەیە هاوشێوەی دەنگدانی گشتی، ئێمەش وەکو کۆمسیۆن ئامادەین بۆ هەرکارێکی بەپەلە و نەخوازراو و پیللانیشمان بۆ ئەم حاڵاتانە داناوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆ راناگەیەندرێت و لەگەڵ دەنگدانی گشتیدا دەبێت، کە ئەمەش 24 کاتژمێر دوای پرۆسەکە دەبێت.
لە بنکەیەکی هەولێر دەنگدان راگیرا
لە بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر بەهۆی بوونی گرفت لە ئامێرەکان و قەرەباڵخیی زۆرەوە، بۆ ماوەیەک پرۆسەی دەنگدان وەستێنرا.
لە بنکەی یەزداندۆخت لە هەولێر، کێشە لە ئامێرەکانی خوێندنەوەی پەنجەمۆرەکاندا دروستبووە و بەوهۆیەوە قەرەباڵخییەکی زۆر لە دەوری بنکەکە دروسبووە.
بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی روویان لە بنکەکە کردووە ئاڵۆزی دروستبوو و بەهۆی ئەو ئاڵۆزییەوە پرۆسەی دەنگدان لە بنکەکە وەستێنرا.
لە ئاڵۆزییەکەدا چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنییە پارێزەرەکانی پرۆسەی دەنگدان و چەند دەنگدەرێک رووبەڕووی یەکدی بوونەوە.
دەنگدانی تایبەت بە خاویی بەڕێوەدەچێت
لە بنەکەکانی تایبەت بە دەنگدانی تایبەت زۆرێک لە دەنگدەران لە سەرەدا وەستاون و کەسانێک هەن کە زیاتر لە دوو کاتژمێرە چاوەڕێن بۆئەوەی دەنگ بدەن.
لە بنەکەکانی تایبەت بە دەنگدانی تایبەت زۆرێک لە دەنگدەران لە سەرەدا وەستاون و کەسانێک هەن کە زیاتر لە دوو کاتژمێرە چاوەڕێن بۆئەوەی دەنگ بدەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پەیامنێرانی مەودا میدیا لە بنکەکانی دەنگدانەوە دەستیانکەوتووە هەر دەنگدەرێک لە دۆخێکی ئاساییدا سێ تا پێنج خولەکی پێ دەچێت تا دەنگ دەدات.
بەڵام ئەوەی لە ناوەندەکاندا دەبینرێت ئەوەیە کە هەر دەنگدانێک کاتێکی زۆر لەوە زیاتری دەوێت، ئەوەش پەیوەندی بە خاویی کارکردنی ئامێری خوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە هەیە.
تائێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هیچ لێدوان و زانیارییەکی لەبارەی ئەو کێشەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
کێشەی پەنجەمۆر دروستبووە
لە چەند بنکەیەکی دەنگدان ئامێرە زیرەکەکان کێشەیان هەیە و پەنجەمۆری دەنگدەرانی تایبەت ناخوێننەوە و ئەوەش بووەتە بەربەست لەبەردەم بەڕیوەچوونی پرۆسەکە لەو بنکانە.
بەگوێرەی هەواڵی کەناڵی رووداو، لە قەرەهەنجیر کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران درووستبووە و دەنگدەران ناتوانن بەوهۆیەوە بەشداری لە دەنگداندا بکەن.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە بەهەمان شێوە لە پارێزگای نەینەوا و کەرکوک لە چەند بنکەیەک هەمان کێشە روویداوە و ئەوەش گرفتی گەورەی بۆ پرۆسەکە دروستکردووە.
کرانەوەی دەرگای بنکەکان
کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستیپێکرد و بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرتاسەری عیراقدا ملیۆنێک و 556 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانی هەیە.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عیراق لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، 595 ناوەندی دەنگدان لە سەرانسەری عیراق و هەرێمی کوردستان کرانەوە، کە 2584 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرن.
لە هەڵبژاردنی تایبەتی ئەمڕۆدا یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کەس لە هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە، لە زیندانەکانیشدا 671 کەس و ئەو ئاوارانەشی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق تۆمارکراون و مافی دەنگدانیان هەیە لە 17 پارێزگا دەنگ دەدەن و ژمارەیان 120 هەزار و 126 کەسە.
پەیوەست بە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە 122 بنکەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت کە لە پارێزگای هەولێر 52 لە پارێزگای سلێمانی 41 و لە پارێزگای دهۆک 29 بنکەن، هەروەها 130 بنکە دەکەونە سنوری مادەی 140ەوە.
لە پارێزگای هەولێر ( 69444 ) کەس لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە، لە پارێزگای سلێمانی( 68468 ) کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە پارێزگای دهۆکیش( 48605 ) کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
زانیارییە بنەڕەتییەکان
ئەمڕۆ هەینی لە سەرتاسەری عیراق دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و تێیدا زیاتر لە ملیۆنێک و550 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 186 هەزار کەس لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە.
دەنگدانی تایبەت سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، ئاوارەی ناو کەمپەکان و کەسانی نەخۆشی ناو نەخۆشخانەکان دەگرێتەوە.
بە پێی بڕیارێکی کۆمسینی هەڵبژاردنی عیراق، حەشدی شەعبی لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداریی ناکات، چوونکە تا ئێستا لیستی ناو و زانیارییەکانی چەکدارانی دەستەکە نەدراوە بە کۆمسیۆن.
لە رۆژی دەنگداندا، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵیی عیراق، ئەمانەی لای خاورەوە بە تەواوەتی قەدەغەکراون و هەرکەسێکیش سەرپێجی بڕیارەکان بکات سزا دەدرێت
قەدەغەکراوەکان بریتین لەمانە:
-چەک هەڵگرتن، چەقۆ و کەرەستەی بریندارکار، لەگەڵ ئەو کەرەستانەی کە خێرا گڕدەگرن.
-هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی عیراق.
-بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل و توکتوک.
-هەڵگرتنی مۆبایل لەنێو بنکەکانی دەنگدان.
-وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لەنێو بنکەکانی دەنگدان.
-گەشتکردن لەعیراقەوە بۆ وڵاتانی دیکە و بەپێچەوانەشەوە.
-گەشتە نێوخۆییەکانی فڕۆکەخانەکانی عیراق.
یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2020 ریزبەندیکراوە و جێگرەوەی ئەو یاسایە کە ساڵی 2005 لە پەرلەمانی عیراقەوە دەرچووبوو.
یاسا نوێنکە گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیستمی هەڵبژاردن هێناوەتەئاراوە لە دیارترین گۆڕانکارییەکانیش؛ کەمکردنەوەی مەرجی تەمەن و دابەشکردنی عیراق بەسەر بازنەی مامناوەنددا.
ژمارەی بازنەکان: بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 18 پارێزگاکەی عیراق دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا هەر پارێزگایەکیش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دابەشکراوە بەسەر چەند بازنەیەکی هەڵبژاردندا، هەر بازنەیەکیش لە سێ تا پێنج کاندیدی تێدا دەردەچێت.
ژمارەی دەنگدەران: کۆی ژمارەی دەنگەدەران دەگاتە 25 ملیۆن و 139هەزار و 375 دەنگدەر.
ژمارەی دەنگدەرانی نوێ کە لەدایکبووی ساڵەکانی 2001,2002,2003 دەگاتە 988 هەزار و 435 دەنگدەر.