کوردستانی

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان سلێمانی کەمترین دەنگدەری تایبەتی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان سلێمانی کەمترین دەنگدەری تایبەتی هەیە
مەودا میدیا-

بە پێی ئامارەکانی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 331 هەزار و 600 كەس مافی بەشداریكردنیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر ئاوەرە لە پارێزگای دهۆک،ئەو پارێزگایە زۆرترین دەنگدەری تایبەتی هەیە، دواتر هەولێر و پاشان سلێمانی دێت.

بەیانیی ئەمڕۆ هەشتی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە و هەروەها ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، بەپێی ئامارە فەرمییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق – دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، 331 هەزار و 605 كەس مافی دەنگیانیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتدا.

زۆربەی دەنگدەرانی تایبەت لە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، كە دەكاتە زیاتر لە 225 هەزار و 850 كەس، زیاتر لە 105 هەزار و 750 ئاوارەی نیشتەجێیی كامپەكانی هەرێمی كوردستانیش دەنگدەدەن، لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە زیندانیكراوان.

لە تەواوی هەرێمی كوردستان 181 بنكە بۆ دەنگدانی تایبەت كراونەتەوە، 121یان بۆ هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، هەروەها 60 بنكەشیان بۆ ئاوارەكانن، تەنها دوو بنكەش بۆ سزادراوانی سلێمانی و دهۆك كراونەتەوە.

دهۆك زۆرترین دەنگدەری تایبەتی تێدایە، 51 هەزار و 22 دەنگدەری هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، 28 بنکەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە، 69 هەزار و 439 دەنگدەری ئاوارەش لە دهۆك هەن و 31 بنکەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە 120 هەزار و 461 دەنگدەری تایبەت.

هەولێر بە پلەی دووەم دێت، 90 هەزار و 54 دەنگدەر لە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە لە 52 بنکەی دەنگداندا مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها 25 هەزار و 200 ئاوارە 20 بنكەی دەنگدانیان لە هەولێر بۆ كراوەتەوە، ژمارەكە دەگاتە 115 هەزار و 254 دەنگدەری تایبەت لە هەولێر.

سلێمانیش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كەمترین دەنگدەری تایبەتی هەیە، 84 هەزار و 775 دەنگدەری تایبەت سەر بە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، 41 بنکەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە، 11 هەزار و 115 ئاوارەش لە سلێمانی 9 بنکەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە، كۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت دەكاتە 95 هەزار و 890 كەس.

ڕیزبەندیی دەنگدەری تایبەت بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان :


دهۆك: 120 هەزار و 461 دەنگدەری تایبەت.


هەولێر: 115 هەزار و 254 دەنگدەری تایبەت.


سلێمانی: 95 هەزار و 890 دەنگدەری تایبەت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب