عیراقی
زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، دواین ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن تەواو دەکات، وتیشی، زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتیش چاودێری پڕۆسەی دەنگدان دەکەن، لەو 55 بنکەی دنگدانەی بۆ پڕۆسەکە ئامادەکراوە.

لە لێدوانێکدا جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، 600 چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و 274 چاودێری یەکێتیی ئەوروپا، لەگەڵ دەیان چاودێری دیکە لە وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، چاودێری پڕۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت لە سەرتاسەری عیراق دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە نوسینگەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن لە بەغدا رایگەیاند، سەرجەم پێداویستی لۆجستییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دابینکردووە و ھیچ گرفتێکیان نییە و وەک دواین ئامادەکاریش جارێکی دیکە ھەستاون بە تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان.
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادە.
ر. ر