کوردستانی
لە چەند بنکەیەک ئامێرەکانی دەنگدان کێشەیان تێکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە چەند بنکەیەکی دەنگدان ئامێرە زیرەکەکان کێشەیان هەیە و پەنجەمۆری دەنگدەرانی تایبەت ناخوێننەوە و ئەوەش بووەتە بەربەست لەبەردەم بەڕیوەچوونی پرۆسەکە لەو بنکانە.
بەگوێرەی هەواڵی کەناڵی رووداو، لە قەرەهەنجیر کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران درووستبووە و دەنگدەران ناتوانن بەوهۆیەوە بەشداری لە دەنگداندا بکەن.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە بەهەمان شێوە لە پارێزگای نەینەوا و کەرکوک لە چەند بنکەیەک هەمان کێشە روویداوە و ئەوەش گرفتی گەورەی بۆ پرۆسەکە دروستکردووە.
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

بیروڕا