کوردستانی

"پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت"
مەودا میدیا-

لە بنەکەکانی تایبەت بە دەنگدانی تایبەت زۆرێک لە دەنگدەران لە سەرەدا وەستاون و کەسانێک هەن کە زیاتر لە دوو کاتژمێرە چاوەڕێن بۆئەوەی دەنگ بدەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پەیامنێرانی مەودا میدیا لە بنکەکانی دەنگدانەوە دەستیانکەوتووە هەر دەنگدەرێک لە دۆخێکی ئاساییدا سێ تا پێنج خولەکی پێ دەچێت تا دەنگ دەدات.

بەڵام ئەوەی لە ناوەندەکاندا دەبینرێت ئەوەیە کە هەر دەنگدانێک کاتێکی زۆر لەوە زیاتری دەوێت، ئەوەش پەیوەندی بە خاویی کارکردنی ئامێری خوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە هەیە.

تائێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هیچ لێدوان و زانیارییەکی لەبارەی ئەو کێشەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب