کوردستانی

وردەکاریی چۆنێتی کوشتنی پۆلیسێک لە هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاریی چۆنێتی کوشتنی پۆلیسێک لە هەڵەبجە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بە پلانێکی پێشوەختە کارمەندێکی پۆلیس لە لایەن تۆمەتبارێکەوە کوژرا، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەر دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

ئەمڕۆ هەینی بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پۆلیسەی کە لەچەند رۆژی رابردودا کوژراوە "بە پلانێکی پێشوەختە لەلایەن تاوانبارەوە کوژراوە، لەبەرئەوەی رۆژێک پێش ئەوە هەستاوە بە کڕینی لەزگە کە ئۆتۆمبێلی تاکسی مۆدێل کۆنی پێبوە بە لەزگە دایپۆشیوە و قوڕی داوە لە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە و لۆگی تاکسییەکەی لەسەر سەقفەکەی لابردووە، پاش ئەوەش هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گۆمانیان لێکرد لە گوندی پاڵانیا ئۆتۆمبێلەکەیان دەستبەسەردا گرت و هێشتا لەزگەکان بە ئۆتۆمبێلەکەوە ئاسەواریان مابوو".

باسی لەوەشكرد "تیمەکانی بەڵگەی تاوان بەڵگەی ئەوەیان دۆزییەوە کە خوێن و تاڵەموی تاوانلێکراو بەژێرەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە بووە و هۆکاری کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی نێوانیان، لەکاتێکدا کە تاوانکارەکە وا خۆی پیشانداوە کە هیچ ناکۆکیەکی لەگەڵدا نییە و بەرنامەی بۆ داناوە بۆ کوشتنی و ئەو کارەشی بەناوی وەرگرتنی سولفە و بردنی بۆ سلێمانی کردووە".

ئەوەشی خستەڕو، "لە ماوەی دوو مانگی رابردوو سێ حاڵەتی کوشتن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراوە، داواش لە هاوڵاتییان دەکەین لەکاتی بوونی کێشە لەنێوانیاندا پەنا نەبەنە بەر کوشتن و توندوتیژی بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانیان نێوانیان".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال