کوردستانی

دەنگدانی ئاوارەکان کێشەی تێکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگدانی ئاوارەکان کێشەی تێکەوت
مەودا میدیا-

ئاوارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق کە لە کەمپەکاندان و بەشێکی زۆریان لە هەرێمی کوردستانن لەکاتی دەنگداندا کێشەیان بۆ دروستبووە.

زۆرێک لە ئاوارەکان کاتێک سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن دەبینن ناویان لە ناو لیستی دەنگدەراندا نییە.

بەگوێرەی رێنماییەکانی کۆمسیۆن هەر ئاوارەیەک کە لە بنکە دیاریکراوەکەدا ناوی نەبێت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو پارێزگایەی کە پێش ئاوارەبوون تێیدا نیشتەجێبووە کە ئەمەش کارێکی ئەستەمە.

یەکێکی تر لە کێشەکانی ئاوارەکان بریتییە لە نەبوونی خوێندەواری بەتایبەتی لەناو کەسە بەتەمەنەکاندا، کە ئەوەش کێسەی بۆ دروستکردوون و گلەییان هەیە لەوەی کە دەبێت کارمەندێکی کۆمسیۆن هاوکارییان بکات نەک کەسێک کە خۆیان هەڵیدەبژێرن.

ناوبراو باسی لەوەکرد ئەگەر بەم شێوەیە بێت و کێشکە چارەسەر نەکرێت ئەوا رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە رێژەی %40 تێناپەڕێت.

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan