کوردستانی

لەم هەڵبژاردنەدا کێ یەکەم دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم هەڵبژاردنەدا کێ یەکەم دەبێت؟
مەودا میدیا-

لە ماوەی رابردوودا چەندین راپرسی جیاواز لەبارەی بەشداری دەنگدەران و رێژەی دەنگی لایەنەکان ئەنجامدراوە و لە زۆربەیاندا خاڵێکی هاوبەش هەیە ئەویش بریتییە ناوی ئەو لایەنەی کە براوەی یەکەم دەبێت.

پرسیارێکی هەرە سەرەکی ئەو توێژینەوانەی کە ناوەندە باوەڕپێکراوەکان لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەنجامیانداوە و ئەنجامەکانیان بڵاوکردووەتەوە بریتیبووە لەوەی بەشدارانی راپرسییەکان دەنگ بە کام لایەنە دەدەن.

بەگوێرەی وەڵامی بەشداربووانی راپرسییەکان لیستەکەی موقتەدا سەدر، براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە دەبێت.

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.


ب.م
Qaiwan
Qaiwan