کوردستانی
کۆمسیۆن: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە عیراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی هات کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراقیش رایدەگەیەنێت پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە.
ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "ئەنجومەنی کۆمسیاران بەردەوام بووە لە چاودێریکردنی هەڵبژاردن، رێژەی دەنگدەران ئەوە ئاشکرا دەکات کە پرۆسەی دەنگدان سەرکەوتوو بووە".
ئەنجومەنەکە ئەوەشی خستەڕوو "هیوا دەکەین هەڵبژاردنی گشتی کە رۆژی یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەدەچێت سەرکەوتووبێت و رێژەی بەشداریکردن فروانتر بێت".
باسی لەوەشکرد "ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتی و تایبەت پێکەوە ئاشکرا دەکرێت و چەند بنکەیەکیش کە بە تیروپشک دیاریکراون تیادا دەنگەکان بە دەست دەژمێردرێنەوە بۆ دڵنیایی زیاتر".
ئەمڕۆ رۆژی هەینی رێکەوتی 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو.
لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکرد و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بوو.
س،ر

بیروڕا