عیراقی
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عیراق لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە چی دەڵێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پرۆسەی دەنگدانی تایبەت سەرکەوتوو بووە، ئاماژەی بەوەشکرد کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەشێوەیەکی پیشەیی و دڵسۆزانە هەڵبژاردنی ئەمڕۆیان کۆتایی پێهێنا.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەتەوە رایگەیاند "هەڵبژاردنی ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بوو".
حەلبوسی ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەشێوەیەکی پیشەیی و دڵسۆزانە هەڵبژاردنی ئەمڕۆیان کۆتایی پێهێنا".
سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سوپاسی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی کرد لە بەرانبەر ئەوەی دەنگیان داوە و بەشداریان لە چاکسازیدا کردووە.
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو.
لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان هەبوو کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکان و زیندانییەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات.
س،ر