کوردستانی

ئەنجامی نافەرمی چەند بنکەیەکی دیکە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی نافەرمی چەند بنکەیەکی دیکە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە بەشێک لە بنکەکان جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتوون لە چەند بنکەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامەکان بەمشێوەی خوارەوە بوون

ئەنجامی نافەرمیی دەنگدان لە ویستگەیەکی بنکەی بەمۆ لە بازنەی یەکی سلێمانی:
نەرمین مەعروف 11 دەنگ 
دانا ئەحمەد 3 دەنگ 
رێبوار كەریم 9 دەنگ 
رێبوار عەبدولڕەحمان 3 دەنگ 
شاسوار جەلال2 دەنگ

ئەنجامی نافەرمیی دەنگدان لە وێستگەیەکی بنکەی بەمۆ لە بازنەی یەکی سلێمانی:
بڕیار رەشید: 38 دەنگ 
ئاسۆ فەرەیدون: 18 دەنگ 
سەركەوت شەمسەدین: 9 دەنگ 
بەدریە ئیبراهیم : 9 دەنگ 
رێزان ئەحمەد: 5 دەنگ

ئەنجامی نافەرمیی دەنگدان لە وێستگەیەکی بنکەی سەفین لە بازنەی دووی سلێمانی:
شنۆ نۆری: 29
بڕیار رەشید: 5دەنگ 
ئاسۆ فەرەیدون: 13دەنگ 
سەركەوت شەمسەدین: 2دەنگ 
سەناریا عەبدوڵا : 4دەنگ 
كاروان مەحمود حاجی: 4دەنگ

ئەنجامی نافەرمیی دەنگدان لە وێستگەیەکی بنکەی شەهید غەدور ژاژڵەیی لە بازنەی یەکی سلێمانی:
نەرمین مەعروف: 19 دەنگ 
رێبوار عەبدولڕەحمان: 10 دەنگ
شاسوار ئەمین جەلال: 7 دەنگ
دانا ئەحمەد: 7 دەنگ 
رێبوار كەریم: 6 دەنگ

ئەنجامی نافەرمیی دەنگدان لە وێستگەیەکی بنکەی شەهید غەدور ژاژڵەیی لە بازنەی یەکی سلێمانی:
نەرمین مەعروف: 15 دەنگ
رێبوار عەبدولڕەحمان: 14 دەنگ
شاسوار ئەمین جەلال: 14 دەنگ
شوناس شێركۆ: 8 دەنگ
رێبوار كەریم: 7 دەنگ

ئەنجامی نافەرمیی دەنگدان لە وێستگەیەکی بنکەی کۆڕەو سەیدسادق لە بازنەی سێی سلێمانی:
چرۆ حەمەشەریف: 196
ئەحمەد حاجی رەشید: 176 دەنگ 
موسەنا ئەمین: 123 دەنگ
ئاریان تاوەگۆزی: 42 دەنگ

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان هەبوو کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکان و زیندانییەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan