کوردستانی

لە دوو قەزای دیکەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامە نافەرمییەکان بڵاوکرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوو قەزای دیکەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامە نافەرمییەکان بڵاوکرانەوە
مەودا میدیا-

لە دوای کۆتایی هاتنی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردنەوەی ئەنجامە نافەرمییەکان بەردەوامی هەیە و بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە هەردوو قەزای کفری و دەربەندیخان لە بازنەی پێنجی سلێمانی، ئەنجامە نافەرمییەکان بەمشێوەیەن:

ئەنجامی نافەرمیی کۆی دەنگەکانی دەربەندیخان لە بازنەی پێنجی سلێمانی
سروه‌ محەمەد: 131 
غالب محەمەد :108 
كاروان یاروەیس: 144 
رزگار محەمەد : 73 
هۆشيار عومەر : 21

ئەنجامی نافەرمیی کۆی دەنگەکانی کفری لە بازنەی پێنجی سلێمانی
سروه‌ محەمەد: 250
كاروان یاروەیس : 180
غالب محەمەد : 167
هۆشيار عومەر : 76
شوانه محەمەد‌ : 17

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان هەبوو کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکان و زیندانییەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan