کوردستانی
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامی کۆتایی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامی کۆتایی بڵاوکردەوە لەبارەی کۆتایی هاتنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و رایدەگەیەنێت ئامانجمانەی متمانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنین.
لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاتووە "لە دوایین ساتەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیک دەبینەوەو بە گڕوتینی دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و رۆژانی راپەڕین و رزگارکردنی کوردستان لە چنگی بەعسی داگیرکەر و بەرەنگاربوونەوەی تاریکپەرستانی داعش بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچین، ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، بە سوپاسێکی زۆرەوە پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ناوخۆ بە گڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەکە بوون و دەنگیان دا، ئومێدەوارین ئێمەش بە هەمان رۆحیەتی ئەوانەوە لە پرۆسەکە بەشداربین".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی رەسەنی خاوەن مێژوویەکی پاک و پڕشنگدار، پێشەنگ لە خەبات و قوربانیدان، داهێنەر لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و تێکشکێنەری پیلانەکان، بۆ ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ هەڤاڵانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستان لە پڕۆسەکە بەشدارین، بە پشتیوانی و پاڵپشتی تێکۆشەرانی گەلەکەمان و خەڵکی دڵسۆزو قارەمانی کوردستان چاومان لە سەرکەوتنی گەورەیە، دەمانەوێ سەرکەوین و سەرکەوتنمان بکەینە دیاری بۆ رۆحی رابەرانمان مام جەلال و کاک نەوشیروان و سەرجەم تێکۆشەرانی گەلەکەمان".
ئەوەش هاتووە "وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئامانجمانە لە خانەقینەوە تا زاخۆ، لە سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانی، لە کەرکوووکی قودسی کوردستان، لە هەولێری قەڵاو منارەو لانەی شێران، لە دهۆکا رەنگین و هەڵەبجەی بەناهەق شەهیدکراو، لە گەرمیانی ئەنفالکراو و راپەڕینی دەروازەی راپەرینەوە، لە بەغدای پایتەختی عێراق و لە موسڵی بریندار، متمانەی خەڵکی کوردستان بەدەستبێنین و نوێنەرانمان لە بەغدا، لە چوارچێوەی ستراتیژی روونی مام جەلال کاربکەن بۆ چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکانمان و ببینە داکۆکیکاری سەرسەخت لە دابینکردن و پاراستنی قووتی خەڵکی کوردستان، خەبات بکەین لەپێناو زامنکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی دەستووری عیراق".
باس لەوەشکراوە "بەشداریکردنتان لە پڕۆسەی دەنگدان مافێکی سەرەتایی خۆتانەو بە بەشداریکردنتان لە پرۆسەکە دەتوانن ببنە بەشێک لە رێڕەوی بڕیاردان لەم وڵاتە، دەنگدانتان بە کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهێزترکردنی پێگەی کوردە لە بەغدا، یەکێتییەکی بەهێز لە بەغدا زامنی ژیانێکی سەقامگیرە لە هەرێمی کوردستان و راستکردنەوەی رێڕەوی بڕیاردانە لە بەرژەوەندی گەلەکەمان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکە جەختکراوەتەوە "بە درێژایی مێژوو، یەکێتییەکەمان هەورازو نشێوی زۆری بینیوە، هەمیشە نەیارانمان خەونیان بە شکست و لەناوچوونی یەکێتی بینیوە، ئەوە ئێوەن نەتانهێشتووە خەونی نەیارانمان بێنەدی، ئەمجارەش بە بەشداری یەکێتیانەتان لە پڕۆسەکە و سەرخستنی کاندیدانمان دەتوانین بۆ یارو نەیاری بسەلمێنین کە یەکێتی هێزێکی رەسەنەو خاوەنی جەماوەرێکی پۆڵاینەو هەرگیز ناکەوێ، دەبێ ئەمجارە هەموومان پێکەوە بیسەلمێنین کە یەکێتی هێزێکە لەهەناوی خەڵکی کوردستانەوە هەڵقوڵاوە، هەر خەڵکی تێکۆشەرو بە شەرەفی کوردستانیشن یەکێتی سەردەخەن و دەیسەلمێنن کە مامی هەموومان مام جەلال راستی فەرموو کە وتی سەفین لەبن بێ یەکێتی لەبن نایە".
داواش دەکەن لە هەموو کادیرو ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، بە تایبەت گەنجان و لاوان و ژنان، تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین دەنگ بدەن بە هاوپەیمانی کوردستان.
س،ر

بیروڕا