کوردستانی

ئەنجامە نافەرمییەکانی قەزای رانیە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامە نافەرمییەکانی قەزای رانیە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاندنی ئەنجامە نافەرمییەکان بەردەوامی هەیە، بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەنجامە نافەرمییەکان لە قەزای رانیە کە دەکاتە بازنەی چواری سلێمانی بەم شێوەیە بووە.

ئەنجامە نافەرمییەکان لە دەنگدانی تایبەت لە رانیە کە دەکاتە بازنەی چواری سلێمانی

بەدریە حسيێن یەکێتی: 8712 دەنگ 
مەلا غریب یەکێتی: 6109 دەنگ 
سۆران عمر کۆمەڵ: 2167 دەنگ 
بەکر بایز گۆران: 2100 دەنگ 
سروە عەبدولواحید نەوەی نوێ: 124٠ دەنگ 
ناسكە عەبدوڵڵا پارتی :971 دەنگ

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان هەبوو کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکان و زیندانییەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan