کوردستانی

ئەنجامی نافەرمی قەزایەکی دیکە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی نافەرمی قەزایەکی دیکە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاندنی ئەنجامە نافەرمییەکان بەردەوامی هەیە، بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەنجامە نافەرمییەکان لە بازنەی دووی قەزای دوزخورماتوو بەم شێوەیەیە.

ئەنجامە نافەرمییەکان لە دەنگدانی تایبەت لە قەزای دوزخورماتوو کە دەکاتە بازنەی دوو

مەلا کەریم شکور: 1260 دەنگ

مەلا هیوا تاهیر: 76 دەنگ

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان هەبوو کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکان و زیندانییەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال