عیراقی
رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەچوو، لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە پرۆسەکە کۆتایی هاتوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رێژەی بەشداربووانی دەنگدانی تایبەتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو بڵاوکرایەوە بێت زۆرترین رێژەی دەنگدەر لە پارێزگای بابل بووە کە رێژەی بەشداری لە 80% بووە، هەروەها کەمترین رێژەی بەشداربوو لە پارێزگای ئەنبار بووە کە رێژەکەی 59% بووە.
ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان هەبوو کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکان و زیندانییەکانن.
بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات.
س،ر