کوردستانی

ئەنجامە نافەرمییەکانی بنكەكانی بازنەی سێی سلێمانی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامە نافەرمییەکانی بنكەكانی بازنەی سێی سلێمانی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان دەنگی تەواوی بنكەكانی بازنەی سێی سلێمانی کە پێکهاتووە لە ( هەڵەبجە، شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن) بەمشێوەیەیە.

چرۆ شەریف ( هاوپەیمانی): 1896 دەنگ 

ئەحمەد حاجی رەشید (كۆمەڵ): 585 دەنگ 

ئەشواق جاف ( پارتی): 469 دەنگ

موسەنا ئەمین ( یەكگرتوو): 353 دەنگ 

ئاریان تاوەگۆزی ( نەوەی نوێ): 174 دەنگ

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان هەبوو کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکان و زیندانییەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی هات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan