کوردستانی
حزبی سۆسیالیست لەبارەی کشانەوەی کاندیدەکانی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کشانەوەی کاندیدەکانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە دەڵێت "ئەو دەنگۆیانە دوورە لە راستییەوە".
محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "ئەو دەنگۆیانە دوورە له راستییەوە کە کاندیدەکانی سۆسیالیست کشاونەتەوە، قسەی ناحەزانی سۆسیالیستە گوایە کاندیدەکانی سوسیالیست پاشەکشە دەکەن و خۆیان کاندید ناکەن، بە پێچەوانەوە تەواوی کاندیدانی سوسیالیست لە تەواوی بازنەکان و پارێزگاکان بەردەوامن لە کۆکردنەوەی دەنگی حەق خوازانەی خەڵکی کوردستان و کۆڵ نەدان لەلای کاندیدانی سوسیالیست مەحاڵە، تەنها بۆ ساردکردنەوەی دەنگدەرانی سوسیالیستە کە نەچن بۆ دەنگدان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "داوا لە خەڵکی کوردستان و تەواوی ئەندام و لایەنگر و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کەم ئەندامان دەکەم دەست بخەنە سەر ویژدانی زیندووی خۆیان و لە رۆژی 10ی 10 هەمووتان بچن بەرەو سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆتان دووبارەبدەنەوە بە کاندیدانی حزبی شەهیدان حزبی سوسیالیستی دیموکراتی کوردستان".
س،ر

بیروڕا