کوردستانی

سلێمانی؛ نەخۆشێک دوای 25 ساڵ دەزانێت ئەندامێکی گرنگی جەستەی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ نەخۆشێک دوای 25 ساڵ دەزانێت ئەندامێکی گرنگی جەستەی نییە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ژنێکی تەمەن 25 ساڵ بەهۆی ئازار لە بەشی خوارەوەی سکیدا سەردانی تاوەری تەندروستی سمارت لە سلێمانی دەکات  بۆی دەردەکەوێت کە لە منداڵییەوە ریخۆڵە کوێرەی نەبووە، پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیەش ئەوە بە دیاردەیەکی دەگمەن و نامۆ ناودەبەن.

لە بڵاوکراوەیەکیدا تاوەری تەندروستی سمارت رایگەیاند "نەخۆشێکی بە رەگەز مێینەی دووگیانی تەمەن 25 ساڵ بەهۆی ئازاری بەشی خوارەوەی سکییەوە سەردانی نەخۆشخانە دەکات و گومانی ریخۆڵە کوێرەی لێدەکرێت، لە پاش پشکنین و چارەسەرکردنی دەردەکەوێت کە نەخۆشەکە هەر لە منداڵییەوە ریخۆڵە کوێرەی نەبووە و لە رێگەی هیچ نەشتەرگەرییەکی پێشتریشەوە لانەبردراوە ".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دروست نەبوونی ریخۆڵە کوێرە بە حاڵەتێکی دەگمەن هەژمار دەکرێت لە بواری پزیشکیدا و خۆشبەختانە چارەسەری پێویست بۆ ئازاری نەخۆشەکە کراوە و بە تەندروستییەکی باشەوە نێردراوەتەوە ماڵەوە ".

ئەوەشی خستووتەڕوو "توێژەران ئەم حاڵەتە دەگمەنەیان لە گۆڤارێکی بەناوبانگی جیهانی بڵاوکردووەتەوە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال