کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی تایبەت بە رۆژی دەنگدانی گشتی بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، چەند رێنامایییەکی تایبەت بە رۆژی دەنگدانی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی بەشداریکردنینان لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

لە یەکێک لە رێنماییەکاندا تەندروستیی سلێمانی داوا لە دەنگدەران دەکات، ماسک ببەستن و دەستکێش بەکاربهێنن، هەروەها پارێزگاری لە دوریی پێویست بکەن کە لە یەک مەتر کەمتر نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە "قەرەباڵغی دروست مەکە و مەبە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە، هەروەها رێنمایی پاکژکردنەوەی دەست بە جێڵی پاککەرەوە یان شتن دەکات".
هاوکات رێنمایی ئاراستەی کارمەندانی کۆمسیۆنیش دەکات، کە کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن، هەوڵبدرێت زوو زوو دەستەکان پاکژبکرێنەوە و دەستکێش و ماسک لانەبرێت.
دەقی رێنماییەکان:
۱. لەکاتی چوونت بۆ دەنگدان ماسک ببەستە و دەستکێش بەکاربهێنە.
دەقی رێنماییەکان:
۱. لەکاتی چوونت بۆ دەنگدان ماسک ببەستە و دەستکێش بەکاربهێنە.
۲. پابەندی دووری نێوانتان بکەن... دووری نێوانتان لە یەک مەتر کەمتر نەبێت.
۳. قەرەباڵغی درووست مەکە و مەبە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆس.
٤. کاتێک دەستت بەر هەر کەرەستە و کەلوپەلێک دەکەوێت راستەوخۆ دەستەکانت بشۆ یان بە جێڵی پاککەرەوە پاکی بکەرەوە.
٥. کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن هەوڵبدە زووو زوو دەستەکانت پاکژ بکە و دەستکێش و ماسک لا نەبرێت.
٥. کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن هەوڵبدە زووو زوو دەستەکانت پاکژ بکە و دەستکێش و ماسک لا نەبرێت.
ر. ر
بیروڕا