کوردستانی
لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی سبەینێوە بڕیار درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ شەممە دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و پارێزگاری هەولێریش لەبارەی رێکارەکانی سبەینێ چەند بڕیارێک دەخاتەڕوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "هەموو ئامادەکارییەکان کراوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبچێت، هەروەها ژمارەی بنکەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر 498 بنکەیە و یەک ملیۆن و 159 هەزار و 750 دەنگدەر مافی بەشداریکردنیان هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "زەمینەسازی کراوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و هاوڵاتییان بە ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن، هەروەها لە رووی ئەمنیشەوە سەرجەم رێکارەکان گیراوەتەبەر".
لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە پارێزگاری هەولێر وتی "هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان، بەڵام تەنها بازاڕەکان و مۆڵەکان دادەخرێن بەڕووی هاوڵاتییاندا".
س،ر

بیروڕا