کوردستانی
کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا، بەو وتەی خاوەنی ئەو شوێنەی کاری لێکردووە ئەو کرێکارە لەکاتی پاککردنەوەی مەجاری تووشی رووداوەکە بووە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021 لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (محەمەد شیرکۆ ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی دوکاندارەکە کەناوبراو لەمارکێتەکەی کاری کردووە لەکاتی پاککرنەوەی مەجاری مارکێتەکە بەشیش ، کارەبا گرتویەتی ولەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو خاوەنی مارکێتەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی411 بەندکراوە".
س،ر

بیروڕا