کوردستانی

وادەی باران بارینی ئەمساڵ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی باران بارینی ئەمساڵ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

کەشناسیی عیراق ئاشکرای کردووە کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم بارانی وەرزی پاییز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، ئاماژە بەوەشکراوە بارانەکە بەشێوەی پچر پچڕ دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021 لە راگەیەندراوێکدا کەشناسیی عیراق رایگەیاندووە، کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم بارانی وەرزی پاییز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بارانەكە بەشێوەی نمە پچڕپچڕ دەبارێت و لە چەند كاتێكی جیاوازدا لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت، هەروەها لە چەند ناوچەیەک بارانەکە زیاتر دەبێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan