کوردستانی
وەزارەتێک لەبارەی پشووی رۆژی دووشەممەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت رۆژی دووشەممە لە دیوانی وەزارەت و زانکۆکان پشوی فەرمی دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت رۆژی دووشەممە لە دیوانی وەزارەت و زانکۆکان پشوی فەرمی دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان وەک سەرپەرشتیار و تەکنیککار، هاوکارى ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن، بەهۆى ئەوەى زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیان لە ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتێکى درەنگ، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە رۆژى دوشەممە رێکەوتى (2021/10/11) دەکرێتە پشوى فەرمى لە دیوانى وەزارەت و سەرجەم ناوندەکانى خوێندنى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى".
ئەمەش لەکاتێکدایە، سبەینێ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەڕێوەدەچێت.
س،ر
ئەمەش لەکاتێکدایە، سبەینێ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەڕێوەدەچێت.
س،ر
بیروڕا



