کوردستانی

ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو درێژدەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی 10ی تشرینی یەکەم رۆژی دەنگدانە و هاوڵاتییان سەرقاڵی پرۆسەی دەنگدانن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە، هەروەها بەهۆی ئەوەشی (10/10) رۆژی دەنگدانە و هاوڵاتییان سەرقاڵی پرۆسەی دەنگدانن، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا ماوەى زانکۆلاین (48) کاتژمێرى دیکە واتە تا کاتژمێر (12)ی شەوى رۆژى دووشەممە رێکەوتى (2021/10/11) بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی درێژبکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن".

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند "ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 کاتژمێردا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan