کوردستانی

رۆژی دووشەممە پشووی فەرمی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی دووشەممە پشووی فەرمی دەبێت
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت رۆژی یەکشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی بێت

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەھۆی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندوقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژی دووشەممە رێککەوتی 11ی ئۆکتۆبەر لە پاڵ رۆژی یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بکاتە پشووی فەرمی".

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، هەروەها بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan