عیراقی
پڕۆسەی دەنگدان لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عیراق بەرووی دەنگدەراندا کرانەوە، کە زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لە 83 بازنەی هەڵبژاردندا مافی دەنگدانیان هەیە و زیاتر لە سێ هەزار و 240 کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عیراق بەرووی دەنگدەراندا بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عیراق کرانەوە، ئەم هەڵبژاردنە فشاری خۆپیشاندەرانی بەغدا و شارەکانی دیکەی باشوری عیراقە کە لە شرینی یەکەمی 2019 بەڕێوەچوو.

لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا دەنگدەران دەنگ بە تاکە کاندیدێک دەدەن، کە تێیدا زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لە 83 بازنەی هەڵبژاردندا مافی دەنگدانیان هەیە، لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان.
کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.
هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.
ر. ر