عیراقی

بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدان کێشەیان بۆ دروستبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدان کێشەیان بۆ دروستبووە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 لە سەرتاسەری عیراق و باشوری کوردستان پرۆسەی دەنگدانی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە بەشێک لە بنکەکانی دەنگدان ئامێرە زیرەکەکانی دەنگدان کارناکەن یان لە کاردەکەون، ئەمەش خاوی دەخاتە پرۆسەکەوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.

 زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.

هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان